Accessibility links

دکتۆر چیا عه‌باس: به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌که‌ ڕێگه‌نادات کوورد به‌ئارامی بژی.

  • Wrya Kalle

دکتۆر چیا عه‌باس

دکتۆر چیا عه‌باس

چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم ڕایگاند سنووره‌ نوێکان به‌خوێن داده‌ڕێژینه‌وه‌. ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ چی ده‌گه‌ێنێت؟، ئایا ئه‌مه ‌ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی له‌ڕێکه‌وتنی نێوان کورد و به‌غدا و له‌سه‌ر پرسی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ بن به‌ست؟.

له هه‌فته‌کانی ڕابردوودا داعش سه‌نگی خسته‌ سه‌ر شاری که‌رکووک ، له‌کاتێکدا ئه‌زانێت به‌رگری تووند ده‌کرێت، ئایا ئه‌مه‌ بێئومێدیه‌ له‌وه‌ی نه‌یتوانی له‌کۆبانی ئامانجه‌کانی به‌ده‌ست بێت و ئه‌یه‌وێت له‌که‌رکووک خۆی تاقیکاته‌وه‌، یاخوود ڕوانگه‌ی ستراتیجی داعش به‌رامبه‌ر به‌ کرکووک جیاوازه‌ ئه‌ویش ئه‌یه‌وێت سنووری ناوچه‌که‌ داڕێژێته‌وه، ئه‌مه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ نووسه‌رو چاودێری سایسی دکتۆر چیا عه‌باس.

دکتۆر چیا ده‌ڵێت داعش هێزێکی دابڕاو نیه‌ و ده‌سکه‌لایه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی له‌ناوچه‌که‌ و بڕیاردانی هێرشی ئه‌و ڕێکخراوه‌ بۆ ناوجه‌که‌ ته‌نها بڕیاری خۆیان نیه‌، به‌بێ پشتیوانیش ئه‌م کارانه‌ ئانجام نادات.

XS
SM
MD
LG