Accessibility links

زیره‌ک که‌مال: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێزێک نییه‌ هه‌ر هاتبێت بمانکوژێت به‌ڵکو هێزێکه‌ بۆ پاکتاو کردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌

  • Balen Salih

زیره‌ک که‌مال

زیره‌ک که‌مال

له‌ زۆر سه‌رچاوه‌وه‌ باس ده‌کرێت که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کورد له‌ناوڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدان.

ئه‌م کوردانه‌ بۆ ده‌چنه‌ ناو ڕێکخراوێکه‌وه‌ که‌ میتۆده‌کانی توندوتیژی و ترس و تۆقاندن به‌کارده‌هێنێت؟ په‌یوه‌ندی کردن به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ هه‌ر له‌ ناو کورده‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکو له‌ ژماره‌یه‌ک وڵاتی ڕۆژئاواشه‌وه‌ هه‌ندێک که‌س په‌یوه‌ندی به‌و ڕێکخراوه‌ تێرۆریستیه‌ ده‌که‌ن.

زیره‌ک که‌مال، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێتناکرێت بگوترێت هه‌موو ئیسلام ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌ و له‌ هه‌مان ده‌میشدا ناگوترێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی موسڵمان نییه‌، چونکه‌ ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ جۆره‌ تێگه‌یشتنێکی هزریی ئایدۆلۆژیه‌‌ بۆ ئیسلام و هه‌ر بۆیه‌ وه‌ک به‌ڕێز که‌مال ده‌ڵێت خه‌ڵکی کوردیش به‌ده‌ر نییه‌ له‌و جۆره‌ تێگه‌یشتنه‌ که‌ له‌پاش قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هاتۆته‌ ئاراوه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، زیره‌ک که‌مال ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات له‌م ڕه‌وشه‌دا به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌کی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیسیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و وه‌ک ده‌ڵێت له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌که‌ی ساڵی 1991 ی باشوره‌وه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌ هه‌رێم ناسنامه‌که‌ی دیار نییه‌.

زیره‌ک که‌مال گله‌ییش له‌ میدیای کوردی ده‌کات له‌سه‌ر شێوازی ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کانی په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ و ده‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ له‌مڕۆدا میدیا خۆی کردوه‌ به‌ بابه‌تێک بۆ قسه‌ له‌سه‌ر کردن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG