Accessibility links

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب: ناکرێت هیچ ڕه‌فتارێکی به‌ره‌ی تورکومانی به‌ شێوه‌یه‌کی دابڕاو له‌ تورکیا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت

  • Balen Salih

 دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکومانی ده‌ڵێت ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌پاش شه‌ڕه‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری بکشێنه‌وه‌.

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ گرفت و ئاڵۆزی دروستکرد و وه‌ک هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش باسیان کرد دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌رشه‌د ساڵحی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ش دروست بووه‌ و خوێنیشی تیادا ڕژاوه‌.

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌ پاش گۆڕانکاریه‌ ئاسایشیه‌کانی عێراق دوای ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و بوونی هێزی پێسمه‌رگه‌ له‌ که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری نیگه‌رانی لای به‌ره‌ی تورکومانی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و هه‌رگیز بوونی هاوکێشه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌لاوه‌ په‌سه‌ند نییه‌.

دکتۆر که‌نعان ده‌ڵێت پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئایا ده‌کرێت ده‌سبه‌جێ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکومانی وه‌ها لێکبدرێته‌وه‌ که‌ ڕێک هه‌ڵوێستی تورکیایه‌؟ وه‌ ده‌شڵێت گه‌ر له‌ ڕووی چوارچێوه‌ی گشتیه‌وه‌ لێی بڕوانرێت ئه‌وا هه‌موو که‌س ده‌زانێت تورکیا پشتگیری له‌ به‌ره‌ی تورکومانی ده‌کات و ئانکه‌ره‌ش به‌ ئه‌رکێکی ستراتیژی خۆی ده‌زانێت پشتگیری له‌ شوێن و پێگه‌ی تورکمانه‌کان بکات له‌ که‌رکوکدا.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG