Accessibility links

شیانی هێرشی هاوبه‌شی کورد و شیعه‌ بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی


ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاشکرایکرد ئەگەرى ئەوە هەیە هێزى پێشمەرگە و میلیشیا شیعەکان پێکەوە هێرش بکەنە سەر چەکدارەکانى ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لە قەزاى حەویجەى ڕۆژئاواى کەرکوک.

کامەران کەرکوکى، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"چەکدارە شیعەکان تا قەزاى داقوق ڕۆیشتوون، بەڵام نەڕۆیشتوونەتە نێو شارى کەرکوکەوە."

ناوبراو دەڵێت"ڕەنگە پێشمەرگە و چەکدارە شیعەکان پێکەوە هێرش بکەنە سەر قەزاى حەویجە و هەوڵى دەرهێنانى ئەو قەزایە بدەن لەبن دەستى داعش."

ئەگەرى دروستکردنى هەماهەنگى لەنێوان هێزى پێشمەرگە و چەکدارە شیعەکان بۆ کۆنترۆڵکردنى قەزاى حەویجە، لەکاتێکدایە لەو ناوچانەى میلیشیا شیعەکانى تێدایە ناکۆکیان لەگەڵ هێزى پێشمەرگە هەیە.

شاخەوان کەرکوکى ئەندامى پەرلەمانى عێراق، ئاماژەبەوەدەکات ئەگەر میلیشیا شیعەکان هێرش بکەنە سەر قەزاى حەویجە، ئەوکات تەواوى عەرەبى سونەى ناوچەکە دەچنە پاڵ داعش و دژى میلیشیاکان شەڕ دەکەن، دەڵێت"عەرەبى سونە ئەزموونى تاڵیان لەگەڵ میلیشیاکان هەیە، بۆیە رێگەنادەن بچنە ناوچەکانیانەوە."

ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێری که‌رکوکمان

XS
SM
MD
LG