حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری نه‌کرد له کۆنفرانسی هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که له مانگی 1 ی ڕابردوو له له‌نده‌ن ئه‌نجام درا. حکومه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ڕایانگه‌ریاند سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌ببادی نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو عێراق ده‌کات به کوردیشه‌وه بۆ ڕه‌واییدان به به‌شداری پێنه‌کردنی کورد له‌و کۆنفرانسه‌دا.
ئه‌ندامی کۆنگرێس ده‌ینا ڕۆڕێباکه‌ر ڕه‌خنه‌ی له وه‌زاره‌رتی ده‌ره‌وه و دیپلۆماتانی ئه‌مه‌ریکا گرت بۆ ئه‌وه‌ی کوردیا به‌شدار نه‌کرد له‌و کۆبوونه‌وه‌یه. ئه‌ندامی کۆماری کۆنگرێس نوێنه‌ری کالیفۆرنیا له‌م وتووێژه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کورده‌کان سه‌لماندوویانه که باشترین دۆستی ئه‌مه‌ریکان له هه‌رێمه‌کدا و له په‌راوێزنانیان ده‌بێته هۆی بنکۆڵکردنی ستراتیژییه‌کی سه‌که‌وتوو.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی ده‌خیلی شه‌مۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕۆڕێباکه‌ر.