جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت کێشه‌ی ئۆکرانیا به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر پێویست بکات یاره‌مه‌تی که‌یڤ ده‌دات بۆ به‌رگری کردن له خۆی دژ به ڕوسیا.
له وتارێکی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا له کۆنفرانسی ئاسایشی نێونه‌ته‌وی میونیخ به‌ڕێز بایدن ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی ڕویسا ڤلادمر پوتن به به‌رده‌وامی به‌ڵێنی داوه کار بۆ ئاشتی بکات به‌ڵام له بری ئه‌وه تانک، هێز و چه‌کی ناردووه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که ناکۆکی له‌سه‌ره.
جێگری سه‌رۆک جۆ بایدن گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له دابین کردنی هاوکاری ئاسایشی بۆ ئۆکرانیا نه‌ک بۆ هاندانی شه‌ڕ به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رگری له خۆی بکات.
چه‌ند خوله‌کێک پاش به‌ڕێز بایدن سه‌رۆکی ئۆکرانیا پترۆ پرۆشێنکۆش وتاری پێشکه‌ش کرد و چه‌ند پاسه‌پۆرتیکی ڕوسیایی به‌ده‌سته‌وه بوو و گوتی ئه‌مانه له سه‌ربازانی ڕوسیایی وه‌رگیراون که چه‌ند کیلۆمه‌ترێکی زۆر هاتونه‌ته نێو خاکی ئۆکرانیاوه. گوتیشی زیاتر له 5،600 سڤیل به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه له مانگی چواری ڕابردووه‌وه کوژراون و ئه‌مه تراجیدیای وڵاته‌که‌م زیاد ده‌کات.