Accessibility links

سه‌رۆکی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ووڵات " ده‌بێت هه‌میشه‌ ڕکه‌به‌ری خواستی به‌زاندنی سنووره‌کان بێت" کاتێک په‌یوه‌ندی به‌تێوه‌گلان له‌قه‌یرانه‌ جیهانیه‌کاندا ده‌بێت.

ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز ئۆباما دۆکیومنتێکی نوێی بڵاوکرده‌وه‌، ستراتیجیه‌تی ئاسایشی نشتمانی دیاری ده‌کات و له‌مباریه‌وه‌ ووتی ئه‌مریکا "له‌پێگه‌ی هێزه‌وه‌" ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سۆزان رایس هه‌ندێک خاڵی ووتاره‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ‌واشنتنی دووباره‌کرده‌وه‌ و ووتیشی : "له‌بنه‌ڕه‌تدا ستراتیجیه‌تێکه‌ بۆ پته‌وکردنی بنه‌مای هێزی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیی ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها بۆ مانه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له‌مسه‌ده‌ نوێیه‌دا، تابتوانێت به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌مرۆدا سه‌رکه‌وێت و ده‌رفه‌ته‌کانی سبه‌ی به‌ده‌ست بێنێت.

دۆکێۆمینته‌که‌ی ئاسایش گۆڕانکاری سیاسی گه‌وره‌ ناکات، به‌ڵام ڕێبازی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێک ئاسته‌نگ ڕوونده‌کاته‌وه‌، له‌وانه‌ جه‌نگی دژ به‌تووندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌نگاوه‌کانی ڕووسیا له‌ئۆکرانیا تا ده‌گاته‌ هه‌ڵکشانی چین.

هه‌ندێک له‌یاسادانه‌رانی کۆماری ڕه‌خنه‌یان له‌به‌ڕێز ئۆباما گرت، وه‌ک ده‌ڵێن هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڕه‌شه‌ جیهانیه‌کان نه‌بوه‌، له‌وانه‌ ئه‌وه‌ی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێناویه‌ته‌ ئاراوه‌ و ململانێ له‌ئۆکرانیا.

XS
SM
MD
LG