Accessibility links

به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ده‌یان که‌س ده‌کوژرێن


به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق زیاتر له‌ 35 که‌س کوژران، به‌ر له‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ کردنی هاتوچۆی درێژده‌م له‌‌ شه‌ودا له‌و شاره‌ کۆتایی پێبێت.

خوێناویترین ته‌قینه‌وه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کانی ناوچه‌ی به‌غداد جدیده‌‌ ڕوویدا و به‌لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژران و 45 که‌سی تریش بریندار بوون.

هه‌ر به‌ ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ خوێناویه‌ له‌ ناوه‌ندی بازاری به‌ناوبانگی شۆریجه‌یش ته‌قییه‌وه‌یه‌کی تر ڕووده‌دات.

پۆلیس ده‌ڵێت دوو بۆمب له‌وێ ته‌قینه‌وه‌ که‌ ته‌نها 25 مه‌تر له‌یه‌ک دوور بوون به‌لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژران و 26 که‌سیش بریندارن.

هاوکات له‌ بازاڕێکی تری ناوچه‌یه‌کی شیعه‌کانی به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی که‌م 4 که‌س کوژران و 15 که‌سیش بریندار بوون کاتێک بۆمبێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازاڕی سه‌وزه‌ فرۆشتنه‌دا ته‌قییه‌وه‌.

تا ئاماده‌ کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌‌و هێرشانه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

XS
SM
MD
LG