شانشینی ئوردون ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی ده‌یکاته سه‌ر ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی کوشتنه دڕندانه‌که‌ی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که‌ی له مانگی 12 دا له سوریا به دیل گیرا.
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی شانشینی ئوردون ده‌یان هێرشیان کردۆته سه‌ر شوێنه‌کانی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌ردوو وڵاتی سوریا و عێراقیشدا.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوابه‌دوای په‌یمانه‌کانی شاعه‌بدوڵا، پادشای ئوردون ده‌ستی پێ‌کرد که ده‌ڵێت له به‌رامبه‌ر کوشتنی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که زه‌وی ده‌له‌رزێنێت.
ناسر جۆده، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شانشینی ئوردون به که‌ناڵی (سی ئێن ئێن) ی گوتووه وڵاته‌که‌ی به هه‌ر هه‌موو تواناییه‌کی هه‌یه‌تی ده‌که‌وێته دوای توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌ر شوێنێکدا بن.
به‌ڕێز جۆده ده‌ڵێت دوایان ده‌که‌وین و له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵیان ده‌کێشین و له‌و دیمانه‌یه‌شیدا ده‌وڵه‌تی ئیسلامیشی به ترسنۆک ناودێر کرد.
شا عه‌بدوڵا سه‌ردانی ماڵی فڕۆکه‌وان مه‌عاذ ئه‌لکه‌ساسبه ی کردووه و گوتوشیه‌تی شانشینی ئوردون به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕ و پاراستنی گه‌ل و ئاینی وڵاته‌که‌ی.
هاوکات گوتاربێژێکی ناوداری جیهادی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به توندی قسه‌ی له‌سه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کردووه به‌هۆی سوتاندنی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که‌وه.
ئه‌بو موحه‌مه‌د ئه‌لمه‌قدسی، که زۆرێک له ئه‌ندامانی تۆڕه تێرۆکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده به بیریاری باڵای خۆیانی ده‌زانن ئه‌م لێدوانانه‌ی دابوو، پاش ئه‌وه‌ی دوای سێ مانگ له ده‌ستگیرکردنی له ئوردون ئازاد کرا.
له دیمانه‌یه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئوردوندا ئه‌لمه‌قدیسی گوتوویه‌تی ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کردوویه‌تی کارێکی په‌سه‌ند نه‌کراوه له هه‌موو ئاینێکدا و له لایه‌ن هه‌موو که‌سێکیشه‌وه.
موحه‌مه‌د ئه‌لمه‌قدیسی، ڕه‌خنه‌ی له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تیش گرتووه که ساڵی پار توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕایانگه‌یاند و ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت بۆ پێکه‌وه ژیانی موسڵمانانه نه‌ک بۆ دروستکردنی جیاوازی له ناو ئیسلامدا.