Accessibility links

براک ئۆباما دۆسێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ده‌خاته‌ به‌رده‌ست کۆنگرێس

  • VOA News

براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ها بڕیاره‌ به‌رنامه‌ی خۆی پێشکه‌ش بکات سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی.

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش که‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ تا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی چین.

وه‌ها چاوه‌ڕوان ناکرێت گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ له‌م ڕاپۆرته‌ 33 لاپه‌ڕه‌ییه‌دا هه‌بێت که‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشکرا ده‌کرێت.

هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامه‌ کۆماریه‌کانی کۆنگرێس ڕه‌خنه‌یان له‌ سه‌رۆک ئۆباما گرتووه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یانه‌ به‌رامبه‌ر وه‌ک ده‌ڵێن که‌موکوڕی له‌ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌ جیهانیه‌کاندا، له‌وانه‌ توندڕه‌وانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌هاش کاره‌کانی ڕوسیا له‌ ئۆکرانیا.

له‌ کورته‌ پێشه‌کیه‌کدا بۆ ڕاپۆرته‌که‌، سه‌رۆک ئۆباما داکۆکی له‌ سیاسه‌ته‌کانی خۆی کردووه‌ و ده‌ڵێت " له‌ جیهانێکی ئاڵۆزدا زۆرێک له‌ کێشه‌ ئاسایشیه‌کانی ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه‌ چاره‌سه‌ریه‌کی خێرا و ئاسانیان نییه‌."

له‌و پێشه‌کیه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما جه‌خت له‌ گرنگی ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کاته‌وه‌ له‌م سه‌ده‌ی 21 ه‌دا و ده‌ڵێت ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕی دژی توندڕه‌واندا، به‌ڵام ئاگاهیشی داوه‌ وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر بڕیارێک بدرێت ناکرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ترس بێت.

XS
SM
MD
LG