له‌شکری ئوردن ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به ده‌یان فڕۆکه‌ی جه‌نگی وڵاته‌که‌ی شوێنه‌کانی داعشیان بۆردومان کردووه و هه‌موو فڕۆکه‌کان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنکه‌کانی خۆیان.
له‌شـکر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی فڕۆکه‌کان له کاژمێر 11 ی به‌یانی بۆردومانه‌که‌یان ده‌سـتپـێـکردووه و له بنکه‌کانی مه‌شق و ڕاهێنانی داعشیان داوه له‌گه‌ڵ عه‌مباره‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌موو ئامانجه‌کانیان به ته‌واوی پـێـکاوه. به‌یانـنامه‌که باسی له‌وه نه‌کرد ئایا بۆردومانه‌کان له عێراق بوون یان له سوریا.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه " ئه‌مه سه‌ره‌تایه و ده‌بینن ئوردونیـیه‌کان کێن"، ده‌ڵێت ئه‌مه کاردانه‌وه‌ی یه‌که‌مه له به‌رامبه‌ر کوشتنی فڕۆکه‌وان مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه.
ته‌له‌فیزیۆنی ئوردون ڤیدیۆی هه‌ستانی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی په‌خش کرد له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومانیان کردبوون.