ڕێـکخراوی قاعیده له دورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت حارس ئه‌لنزاری (حارث النظاري) که به محه‌مه‌د ئه‌لمورشدی ناسرابوو و یه‌کێـک بووه له ڕێبه‌رانی گرووپه‌که، له‌گه‌ڵ 3 ئه‌ندامی دیکه هه‌فته‌ی ڕابردوو به هێرشێـکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا کوژراون.
گرووپه‌که له‌سه‌ر یه‌کێـک له تویته‌ره‌کانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌عید عه‌وه‌ز بافه‌ره‌ج و عه‌بدولسه‌میح ناسر ئه‌لحه‌دا و عه‌زام ئه‌لحه‌زره‌می که هه‌موویان خه‌ڵکی یه‌مه‌نن له هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 31 ی مانگی یه‌ک بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لسعید (الصعيد) له پارێزگای شه‌بوه‌ی باشوری یه‌مه‌ن کوژراون.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان حارس ئه‌لنزاری یه‌کێـک بووه له‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتێـکی گه‌وره‌ی له‌و باڵه‌ی قاعیده‌دا هه‌بووه و فه‌توای بۆ ده‌رکردوون.
قاعیده له دورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌که پاش چه‌ند کاژمێر کراوه له‌وه‌ی چه‌کدارانی حوسی ده‌سـتیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات گرتبوو له سه‌نعای پایته‌ختدا.