Accessibility links

مێزگرد: کورد، سه‌رمایه‌گوزاری کورد به‌ گیان به‌ختوه‌کانیدا له‌ شه‌ری دژ به‌ داعش

  • Jani Diylan

Houzan Mahmoud & Hemn Seyedi

Houzan Mahmoud & Hemn Seyedi

مێزگرد: کورد، سه‌رمایه‌گوزاری کورد به‌ گیان به‌ختوه‌کانیدا له‌ شه‌ری دژ به‌ داعش

شه‌ر بۆ به‌ ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واکان ته‌نها له‌ رێگاێ چه‌که‌وه‌ به‌ ده‌ست نایه‌ت به‌ڵکۆ رێگاکانی تریش کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه‌، چ له‌ رێگای دام و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن به‌ مه‌رجێک که‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانیه‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شت ره‌چاو بکرێت، شه‌ر له‌ خیابانه‌کاندا، مه‌به‌ست رێپێوان وه‌ له‌ پاێته‌ختی وڵاتاندا له‌ رێگای دیپلۆماسیه‌وه‌، به‌ڵام ئایا کورد هونه‌ری شاره‌زایی ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌ی هه‌یه‌؟

  • ئه‌گه‌ر کورد هونه‌ری شاره‌زای ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌ی هه‌یه‌، به‌س ده‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی له‌ کوێیه‌.
  • ئه‌گه‌ر نییه‌ هۆێێ چییه‌ که‌ نه‌ێتوانیوه‌ به‌ شێوه‌ی پێویست له‌سه‌ر خه‌بات و گیان به‌ختوه‌کانی سه‌رمایه‌ گوزاری بکات.
  • بێگومان شه‌رمه‌زایه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی که‌ ئه‌مرۆ هه‌ندێ گروپ وه‌کو داعش که‌ کردارانێکی درنده‌ له‌ کوشتنی دیل و گیراوه‌کاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وڵاتێک وه‌کو ئۆردن له‌ کوشتنی تاکه‌ هاوڵاتیه‌کیدا هه‌ره‌شه‌ی وه‌کو باس ده‌که‌ن" زه‌وی له‌رزه‌یه‌ک" ده‌دات بۆ تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ به‌ڵام کورد که‌ نزیکه‌ی یه‌ک هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌ باشور و 600 شه‌رڤان له‌ رۆژئاوا لێ کوژراوه‌ و گیان به‌خت کردوون، ئێستاش پێ نه‌کراوه‌ سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گیان به‌ختوانه‌ بکات. بۆ؟
  • ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش که‌ تا دێت تاکتیکی نوێ و کرداری درندانه‌ تر به‌ کار ده‌هێنیت و به‌و شێوه‌ش ئه‌گه‌ر له‌ به‌ره‌یه‌کدا شکه‌ست بخوات و پاشه‌ کشه‌ بکات، له‌ به‌ره‌یه‌کی تره‌وه‌ هێڕش ده‌کات. داعش چۆن پێی ده‌کرێ وا مانور بکات له‌ کاتێکدا له‌ سه‌ره‌وه‌ فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کان تۆپبارانیان ده‌که‌ن و له‌ خواره‌وه‌ شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه‌.
  • وه‌کو ده‌بینین هێشتا زۆری وڵاتان داعش به‌ رێکخراوه‌یه‌کی توندره‌و ناو ده‌به‌ن تاکو رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی. ئایا جۆری ناوزه‌دی کردنه‌که‌ هیچ جیاوازیه‌ک له‌ کاره‌که‌ ده‌کات.
  • ئه‌مرۆ کورد که‌ راسته‌وخۆ شه‌ری داعش ده‌کات، ئه‌مه‌ریکا، هاوپه‌ێمانان وه‌ یا خود ژاپۆن ده‌بێ به‌ چ شێوه‌یه‌ک له‌م شه‌ره‌دا به‌ هانای کورده‌وه‌ بێین.
  • مێوانانی مێزگرد:
  • هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری ژنان و ژێنده‌ر
  • هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری

XS
SM
MD
LG