مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـرۆسهکهیهکی ماته‌مینی بۆ شا عه‌بدوڵڵای ئوردن ناردووه و تیایدا سه‌ره‌خۆشی خۆی و گه‌لی کوردسـتانی پێ ڕاگه‌یاندووه له به‌رامبه‌ر کوشتنی فڕۆکه‌وانی ئوردنی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووس به‌درخان حه‌سه‌ن له لێدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی کوشتنی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه به‌و شێوه دڕندانه‌یه جارێـکی دیکه ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهان دووپاتکرده‌وه ئه‌و گرووپه له دژی هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤایه‌تیـیه.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.