ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ڕایانگه‌یاند ساجیده ئه‌لڕیشاوی و زیاد که‌ربولیـیان ئیعدامکردووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی داعش ڤیدیۆی چۆنێتی سووتاندنی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌ی بڵاوکرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه حوکمی ئیعدامه‌که‌یان جێبه‌جێکرد به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له سـاجیده، ئه‌و ژنه‌ی له سـاڵی 2005 ویستبووی خۆی له یه‌کێـک له ئوتێله‌کانی عه‌ممانی پایته‌خت بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام بۆمبه‌کان نه‌ته‌قیبوونه‌وه، زیادیش که‌سێـکی سه‌ر به قاعیده بوو که ده‌ستی هه‌بووه له کوشـتنی 4 شۆفێری ئوردنی له‌گه‌ڵ 2 دیپـلۆماتی مه‌غریبی، له مانگی پـێنجی سـاڵی 2006 له لایه‌ن یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تی موخابه‌راتی ئوردن ده‌سـتگیرکرا و پاشان له ئوردن دادگایی کرا. هه‌ردووکیان دادگا پـێش چه‌ندین سـاڵ بڕیاری ئیعدامی بۆ ده‌رکردن، به‌ڵام جێبه‌جێکردنی ڕاگیرابوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوردن ڕایگه‌یاند ئیعدامکردنی هه‌ردوو تاوانبار به شێوه‌یه‌کی یاسایی ئه‌نجامدراوه و به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی ئوردن گوتی ئیعدامه‌کان له کاژمێر 4 ی به‌ره‌به‌یاندا جێبه‌جێکرا و پاشان ته‌رمه‌کانیان بۆ ناوه‌ندی پـزیشکی دادوه‌ری براون تاوه‌کو له‌وێ به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنیان بۆ بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه سووتاندنی فڕۆکه‌وانی ئوردنی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه به زیندوویی کاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بوو له ناو ئوردن و هه‌روه‌ها له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ده‌ڵێن داعش له 3 ی مانگی یه‌که‌وه فڕۆکه‌وانه‌که‌ی کوشتووه.
شـا عه‌بدوڵڵا له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنی به توندی کوشتنه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و به کارێـکی درسنۆکانه‌ی ناودێرکرد. داواشی له ئوردنیـیه‌کان کرد یه‌کگرتوو و یه‌ک ده‌نگ بن له ئاست ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه.
ڕابه‌رانی جیهانیش و له پـێش هه‌موویانه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌ویش به توندی کوشتنه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ دڕنده‌یه‌تی داعش.
داعش پـێشـتر ڕایگه‌یاندبوو ئاماده‌یه فڕۆکه‌وانه‌که ئازادبکات به مه‌رجێـک ساجیده ڕیشاوی له په‌ندیخانه‌کانی ئوردن ئازادبکرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن گومانیان هه‌بوو له‌م قسه‌یه‌ی داعش و داوایان له داعش ده‌کرد بیسه‌لمێنێت فڕۆکه‌وانه‌که زیندووه.
پـێده‌چێت ڕاست بێت داعش له مێژه‌وه فڕۆکه‌وانه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه کوشتبێت، به‌و پـێـیه‌ی ناکرێت له ماوه‌ی 2 ڕۆژدا سیناریۆیه‌کی وه‌های کوشتن به‌و خێرایی‌یه ئاماده‌کاری بۆ بکرێت و به ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی پـێشـکه‌وتوو جێبه‌جێ بکرێت و پاشان ڤیدیۆکه‌ی مونتاژبکرێت و بڵاوبکرێته‌وه.