په‌رله‌مانی ئێران رێکه‌وت له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی ناو‌کی
میدیاکانی خۆجه‌یی رایانگه‌یاند په‌رله‌مانی ئێران له رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وت له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی ناو‌کی له ده‌می روودانی سزاکانی نوێ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
به پێ رێکه‌وتنێکی کاتی له ساڵی 2013 ئێران زاخکردنی یۆرانیۆمی راگرت له به‌رامبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی سنورداری سزاکان ، به‌ڵام دوو کاتی کۆتایی بۆ رێگرتن له ئێران له درووست‌کردنی بۆمبی ئۆتۆمی به‌سه‌ر چوو.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و بریاره په‌سه‌ند بکرێت ئه‌و رێکه‌وتنامه کاتیه‌ش هه‌لده‌وه‌شێنیته‌وه و له ناو بردنی هیواکان بۆ سه‌ودایه‌کی هه‌میشه‌یی له نێوان ئێران و گروپی 5 + 1.
به‌رنووسه‌که به پاڵپشتی 220 له نێوان 290 یاسا دانه‌ره. میدیاکان ئاماژه‌یان به‌وه نه‌کردووه که‌ی ئه‌م رێکه‌وتنه ره‌وانه په‌رله‌مانی ئێران ده‌کرێت.