وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا سـباستیان کورز و شاندێـکی یاوه‌ری که پـێـکهاتبوو له سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و باڵیۆزی نه‌مسا له عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپـرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا و باڵیۆزی عێراق له ڤیه‌نـنای پایته‌ختی نه‌مسا، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 1 ی شوبات گه‌یشتنه شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و له ئێواره‌که‌ی هه‌مان ڕۆژدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان نێچیرڤان بارزانی پـێشوازیـیان لێ‌کرا له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی ڕوونکرده‌وه که ده‌یانه‌وێت له نزیکه‌وه به دوای بارودۆخی هه‌رێم و پـێشـهاته‌که‌ی شه‌ڕی داعش و ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌که‌دا به گشـتی بچنه‌وه و ده‌سـتخۆشی له هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان کرد له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانی دژ به داعش. هه‌روه‌ها باسی ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانی کرد که وڵاته‌که‌ی هاوکاری مرۆیـیان پـێشـکه‌ش ده‌کات.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.