Accessibility links

که‌مال موسلم : چاره‌سه‌رکردنی توندڕه‌ویی ئاینی قورس نییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌کمان بێینه‌ سه‌ر خه‌ت

  • Balen Salih

که‌مال موسلم

که‌مال موسلم

دۆسێی مه‌لا شوان، ئه‌وه‌ی له‌ فلیمێکی ڤیدیۆییدا هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی که‌رکوک ده‌کات بۆته‌ دۆسێیه‌کی سیاسی و ئاینیش له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.

پێشتر ئه‌م مه‌لایه‌ ئیمامی مزگه‌وت بووه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت به‌ر له‌ چه‌ند مانگێک چۆته‌ ناو ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ و ئێستا بووه‌ به‌ چه‌کدارێکی ئه‌و ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌.

هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن مه‌لا شوان له‌ شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌رکوکدا کوژراوه‌ و هه‌ندێکی تریشیان ده‌ڵێن هه‌واڵه‌که‌ دروست نییه‌.

وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت چوونی مه‌لا شوان بۆ ناو ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شتێکی نامۆ نییه‌ وه‌ک ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا و مامۆستای ئاینیش مرۆڤن و مرۆڤیش له‌ هه‌ڵه‌ بێبه‌ری نییه‌ و ڕه‌نگه‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ و تێنه‌گه‌یشتنی له‌ بنه‌ماکانی ئاینی ئیسلام وه‌هایان کردبێت مه‌لا شوان په‌یوه‌ندی به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ کردبێت.

که‌مال موسلم، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات وه‌زاره‌ته‌که‌ی هه‌موو ڕێگایه‌کی گرتۆته‌ به‌ر بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندڕه‌ویی و ده‌شڵێت وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ ڕێگای دامه‌زراوه‌کانی تری وه‌زاره‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینیدا له‌ کارکردندایه‌ تا دیوه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وانه‌ بخاته‌ ڕوو.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌ وتاری ڕۆژانی هه‌ینی هه‌ندێک له‌ مزگه‌وته‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بانگه‌شه‌ بۆ توندڕه‌ویی و کاری توندووتیژی ده‌کرێت و هه‌روه‌هاش هاندانی خه‌ڵک بۆ بڕواهێنان به‌و جۆره‌ ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وانه‌، که‌مال موسلم، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئیسلامی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت "ڕاسته‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ندێک شوێن تا ئێستاش ئه‌و دیارده‌یه‌ بوونی هه‌یه‌ و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لێپێچینه‌وه‌ی کردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌و مامۆستایانه‌ و ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ وتاره‌کانیان په‌خش ده‌که‌ن‌، به‌ڵێ لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌ر که‌سێک بێت ده‌کرێت که‌ وتار به‌و شێوه‌یه‌ بخوێنێته‌وه‌ و بانگه‌شه‌ بۆ هزری توندڕه‌ویی و ئه‌وانه‌ بدات."

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG