Accessibility links

خه‌لیل ئیبراهیم: کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌یه‌که‌ بۆ هاوبه‌شیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا

  • Balen Salih

 خه‌لیل ئیبراهیم

خه‌لیل ئیبراهیم

سه‌رۆکی کابینه‌ی هه‌شت له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نه‌ سیاسیه‌که‌ی به‌شدارن له‌ کابینه‌ی حکومه‌تدا کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ تاووتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئاسایشی و هه‌روه‌هاش قه‌یرانی دارایی.

خه‌لیل ئیبراهیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بووه‌ ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ بووه‌ و چونکه‌ ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ری گرنگ باسکران له‌وانه‌ به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ گرتن له‌ ڕێی هاوبه‌شیه‌کی ڕاسته‌قینه‌وه‌ له‌م کابینه‌ بنکه‌ فراوانه‌دا، شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌هاش قه‌یرانی دارایی هه‌رێمیش.

له‌پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ سه‌ره‌ک وه‌زیری کابینه‌ی هه‌شت له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌ حکومه‌تدا یه‌کڕیز و یه‌کگرتوون و له‌ میدیاشدا ئۆپزسیۆنن، به‌ڕێز ئیبراهیم ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیر له‌ لایه‌نێکه‌وه‌ مافی ئه‌و گله‌ییه‌ی هه‌یه‌ و لایه‌نه‌کانیش قسه‌ی خۆیان هه‌یه‌ به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئایا له‌م کابینه‌ بنکه‌ فراوانه‌دا هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه یان نییه‌ و چۆنیشه‌‌؟وه‌ ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نییه‌ میدیا نابێت ڕۆڵی خۆی ببینێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG