هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی هێزی پـێشمه‌رگه و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا توانیان گوندی شێران که گه‌وره‌ترین گوندی کۆبانی‌یه له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگاربکه‌ن.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه هێزه کوردیـیه‌کان ده‌سـتیان به هێرشێـکی گه‌وره کرد بۆ گرتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک گوندی دیکه‌ی کۆبانی که‌وا بۆ چه‌ندین مانگه له ژێر ده‌سـتی داعشدان، له‌وانه شێران و مزر داود و خه‌راپ کۆرت و جێلک و تلێجب له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی و سووسه‌نی و دۆلیا و سۆفیـیان و ئاگریان له ڕۆژئاوای کۆبانی. پاش شه‌ڕێـکی چه‌ند کاژمێری و کوژران و بریندارکردنی ده‌یان چه‌کداری داعش توانراوه ته‌واوی ئه‌و گوندانه ڕزگاربکرێن.
یه‌په‌گه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ده‌ڵێت ته‌نها له گوندی تلێجب که به عه‌ره‌بی به تل حاجب ده‌ناسرێت، به لایه‌نی که‌م 28 چه‌کداری داعش کوژراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل و کۆمه‌ڵێـک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆمه‌ڵی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ هه‌واڵی تێـکشکانی داعش له گونده‌کانی کۆبانی پشـتڕاستکرده‌وه و له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ویش به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌وه هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه 13 گوندیان ڕزگارکردووه. به‌وه‌ش به لایه‌نی که‌م 30 گوندی کۆبانی له داعش ڕزگاری بووه له‌وه‌تای شاری کۆبانی ئازادکراوه.
به‌پـێی کۆمه‌ڵه‌که له ئێسـتادا داعش له هه‌موو لایه‌که‌وه به لایه‌نی که‌م 10 کیلۆمه‌تر له شاری کۆبانیـیه‌وه دوره.
شاره‌زایانی ناوچه‌که ده‌ڵێن ئیدی ئه‌و گوندانه‌ی له ژێر ده‌سـتی داعش له کانتۆنی کۆبانی ماونه‌ته‌وه به گشتی گوندی بچوکن و سه‌خته چه‌کدارانی داعش بتوانن تیایاندا بمێـننه‌وه.