Accessibility links

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک که‌ له‌ ناو پاسێکدا دانرابوو له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌لانی که‌م 7 که‌سی لوبنانی کوژراون.

سه‌رنشینه‌کانی پاسه‌که‌ بریتی بوون له‌ موسڵمانه‌کانی لوبنان که‌ بۆ سه‌ردان کردنی شوێنه‌ پیرۆزه‌کانی شیعه‌کان چووبوونه‌ دیمه‌شق.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ که‌ له‌ بازاڕی کۆنی حه‌میدیه ڕویداوه‌،‌ ئاماژه‌یه‌که‌ به‌ سروشتی ئاینزاییانه‌ی چوار ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و هه‌روه‌هاش چۆنیه‌تی تێوه‌گلانی لوبنان له‌م قه‌یرانه‌ ئاڵۆزه‌ی سوریادا.

وه‌ک میدیای سوریا و چالاکوانانی سوریایی ده‌ڵێن له‌م هێرشه‌دا زیاتر له‌ 20 که‌سیش بریندارن و برینی هه‌ندێکیشیان سه‌خت و دژوارن.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ که‌مێک زیاتره‌ له‌وه‌ی که‌ حکومه‌تی سوریا و که‌ناڵی ئه‌لمه‌نار ی حزبوڵای لوبنان بڵاویان کردۆته‌وه‌‌.

به‌ره‌ی نوسره‌ که‌ سه‌ر به‌ تۆڕه‌ تێرۆرکارییه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌یه‌ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ بۆمبیه‌ی ئه‌مڕۆی دیمه‌شق ڕاگه‌یاندووه‌.

XS
SM
MD
LG