مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆکی پێشوی ئێران ماڵپه‌ڕێکی دروستکردووه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی ساڵی ئاینده.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆکی پێشووی ئێران ده‌شێت وه‌ک گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی سیاسیانه چاوی لێ بکرێت وێڕای ئه‌و شه‌رمه‌زاری گه‌نده‌ڵیه‌ی ئێستای.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌ستبه‌کاربووه و وێنه‌یه‌کی سه‌رۆکی پێشووی ئێرانی به پێکه‌نینێکی گه‌وره‌وه تیادا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له‌وه‌تای ساڵی 2013 ه‌وه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له بواری سیاسی ئێران‌دا دیار نه‌ما.
هه‌شت ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی پڕ بوو له دوژمنایه‌تی کردنی جیهانی ڕۆژئاوا و هه‌روه‌هاش وتاره توندئامێزه‌کانی بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل و هه‌روه‌هاش گومان خستنه سه‌ر هۆلۆکۆست.
ناوبانگی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ته‌نانه‌ت له‌ناو توندڕه‌وانی ئێرانی‌دا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی یه‌که‌دا زیانی لێکه‌وت پاش ئه‌وه‌ی گه‌وره جێگری پێشووی سه‌رۆکی ئێران سزای 5 ساڵ زیندانی کردن و 300 هه‌زار دۆلار سزای دارایی درا به‌سه‌ردا به تاوانی گه‌نده‌ڵی.