له تۆکیۆ خه‌ڵک به مۆمی داگیرساوه‌وه شه‌ونخون بوون بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژنامه‌وانه ژاپۆنیه‌که کینجی گۆتۆ که پێده‌چێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ریان بڕیبێت.
له ده‌مێکدا ژاپۆنیه‌کان پرسه و ماته‌می خۆیان ده‌رده‌بڕن ، که‌س و کاری مه‌عاذ ئه‌لکه‌ساسبه فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که داوا له حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن تا زیاتر کراوه بێت له دانوستاندنه‌کانیدا بۆ ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌که له ده‌ستی توندڕه‌وان.
یاسین ڕه‌واشده، مامی مه‌عاذ ی فڕۆکه‌وان ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت حکومه‌تی ئوردون ڕاستیمان پێ بڵێت.
پێشتر چاره‌نوسی هه‌ردوو بارمته‌که پێکه‌وه به‌سترابوونه‌وه به‌ڵام ئه‌و دیمه‌نی سه‌ربڕینه‌ی له فلیمه ڤیدیۆییه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت هیچ ئاماژه‌یه‌کی به مه‌عاذ ئه‌لکه‌ساسبه تیادا نییه و ئه‌مه‌ش هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نیگه‌رانیه‌کان بووه به‌رامبه‌ر ژیانی ئه‌م فڕۆکه‌وانه.
ژاپۆن و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئیدانه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی جیهادیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان کردووه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆکه‌ی کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کینجی گۆتۆ.
شینزۆ ئابی، سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن ئه‌م کرده‌ی کوشتنه‌ی به نامرۆڤانه و به قێزه‌ونانه‌ی تێرۆریستی ناودێر کردووه و په‌یمانیشی داوه هه‌رگیز له بکوژان خۆشنابێت.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن ده‌ڵێت ئه‌و فلیمه ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت بڵاو کراوه‌ته‌وه پێده‌چێت به‌ڕێز گۆتۆ کوژرابێت پاش کوشتنه‌که‌ی به‌ڕێز هارونا یوکاکا. کاتێک بیر له خه‌م و ئازاری که‌س و کاره‌که‌ی ده‌که‌مه‌وه، هیچ قسه‌یه‌کم پێنامێنێت.
شینزۆ ئابی ده‌ڵێت حکومه‌تی ژاپۆن تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده کاری خۆی کردووه بۆ ئازادکردنی ئه‌م دوو هاوڵاتیه ژاپۆنیه و ده‌شڵێت هه‌رگیز له‌و تێرۆریستانه خۆشنابێت و ده‌بێت تێرۆریستان باجی ئه‌و کارانه‌یان بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا کار ده‌کرێت.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن ده‌شڵیت ژاپۆن هه‌رگیز مل بۆ تێرۆریستان نادات و تۆکیۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له دابینکردنی کۆمه‌کی مرۆڤایه‌تی بۆ ناوچه‌که.
له واشنتۆن سه‌رۆک ئۆباما گوتوویه‌تی ئه‌و کوشتنه، کوشتنێکی قێزه‌ونانه‌یه.