عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، سه‌رۆکی میسر پێشبینی شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ده‌کات له‌گه‌ڵ توندڕه‌وانی ئیسلامی‌دا، هاوکاتی هه‌روادێ و زیادکردنی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئاسایشی پاش ئه‌و زنجیره هێرشه‌ی کرانه سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کان له نیمچه دوڕگه‌ی سینا.
هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی میسر بنکه‌ی ئاسایشییان داناوه بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێله‌کان له سینا هاوکاتی ئه‌و ئاگاهی دانه‌ی سه‌رۆکی میسر داونی له وتاره ته‌له‌فزیۆنیه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌و سه‌ختیانه‌ی له‌به‌رده‌م وڵاتی میسردان.
سه‌رۆکی میسر ده‌ڵێت "ئه‌مه شه‌ڕه و ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێکی تێرۆریستی زۆر گه‌وره ده‌بینه‌وه، چونکه به‌ره‌نگاری ڕێکخراوێک ده‌بینه‌وه له به‌هێزترین ڕه‌وشیدایه، ڕێکخراوێکه ساڵانێکی دوور‌و درێژه جێگیره، پلان داده‌نێت و ئاماده‌شه‌و جێبه‌جێکار و سه‌رکه‌وتووشه له جیهاندا، ئه‌مڕۆ وڵات هه‌ن له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئه‌م ڕ‌ێکخراوه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێن. سه‌رۆکی میسر له‌م لێدوانه‌یه‌دا ده‌پرسێت به‌ڕای ئێوه ئه‌م وڵاتانه چی ده‌که‌ن؟ ئایا وازمان لێده‌هێنن؟ ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی سه‌خت و به‌هێز و دڕندانه‌یه و کاتێکی زۆریشی پێده‌وێت."
ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، لقی میسر به‌رپرسیارێتی خۆی ڕاگه‌یاند له‌و هێرشانه‌ی سینا که به‌لانی که‌م 30 کارمه‌ندی ئاسایشی تیادا کوژران.
له‌وه‌تای ساڵی 2013 ه‌وه که موحه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆکه ئیسلامیه‌که‌ی میسر به ده‌ستی له‌شکر له کار لادرا، ڕێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کانی میسر سه‌دان پۆلیس و سه‌ربازی وڵاته‌که‌یان کوشتووه.