Accessibility links

جیهاد محه‌مه‌د: ڕێکخراوی وه‌ک داعش شانبه‌شانی هێزی سه‌ربازی ده‌بێت شه‌ڕی فکریان له‌گه‌ڵ بکرێت.

  • Wrya Kalle

جیهاد موحه‌مه‌د

جیهاد موحه‌مه‌د

ئه‌وه‌تی داعش وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئسلامی خۆی ڕاگه‌یاندوه‌ هه‌موو هێرشه‌کانی له‌شنگاڵه‌وه‌ بۆ کۆبانی و جه‌له‌ولا و به‌م دوایانه‌ش بۆ که‌رکووک بۆ ناوچه‌ کوردیه‌کانه‌، ئایا ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ دامه‌زراوه‌ ته‌نها بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ کوورد؟ ئایا هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ ناوچه‌ کوردیه‌کان قۆناغی یه‌که‌میه‌تی وه‌ک چۆن له‌سه‌رده‌مه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئیسلام هه‌مان ستراتیجیه‌تیان هه‌بوو به‌هێرشکردنه‌ سه‌ر ناوچه‌کوردیه‌کان و له‌وێوه‌ به‌ره‌و باکوور و بڵاوبوونه‌وه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌کانی‌دیکه‌؟

ئایا ئه‌م هێرشه‌ی که‌رکووک ‌کاردانه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌شکستی ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌کۆبانی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر چه‌کداره‌کانی و دووباره‌ ووره‌دان پێیان دوای ئه‌و شکسته‌یان له‌کۆبانی به‌سه‌ریان هات؟ ئه‌مه‌و چه‌ند پرسیارێکی‌که‌ ته‌وه‌ری گفتووگۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ جهاد محه‌مه‌د که‌ریم نوسه‌رو چاودێری سیاسی له‌ووڵاتی نه‌رویج.

جهاد محه‌مه‌د ده‌ڵێت: کوردستان له‌شوێنێکی جوگرافی زۆر گرنگدایه‌، ئه‌گه‌ر داعش بتوانن هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر کوردستان هه‌ندێک شوێن بگرن، به‌ئاسانی بۆیان ده‌کرێت هێرشبکه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌کانی‌که‌، ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین داعش سوونه‌گه‌راین و ئامانجیان دامه‌زراندی ده‌ڵه‌تی خه‌لافه‌تی سووننی‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی پشتیوانی داعش ده‌که‌ن دژ به‌شیعه‌گه‌رایین و به‌رژه‌وه‌ندیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وناوچانه‌ جێگیرنه‌بێت. تورکیا ڕاسته‌ سوودی ئابووری له‌کوردستان ده‌ستکه‌وتوه‌، به‌ڵام تورکیا مه‌ترسی له‌ڕۆژئاوای کوردستان هه‌یه‌ و به‌مدوایانه‌ ڕایگه‌یاند "جارێکی که‌ ڕێگه‌ناده‌ین ناوچه‌یه‌کی وه‌ک باشووری کوردستان له‌ڕۆژئاوادا دروستبێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG