دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه‌له دادگایتاوانه‌کانی شه‌ڕی یۆگۆسلاڤ، تاوانبارکردنی به ژینۆساید له‌سه‌ر دوو که‌سی سیربی بۆسنیا وه‌ک خۆی هێشتۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌یانبووه له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی سریبرینچا.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م بڕیاره له‌سه‌ر دۆسێی ژینۆساید له‌م دادگایه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
ڤوجادین پۆپۆڤیچ و جوبیسا بیارا به ترسناکترین هێرش له تاوانه‌کانی شه‌ڕدا گوناهبارکراون، که ئه‌فسه‌ره باڵا ده‌سته‌کانیئاسایشی له‌شکری سیربی بۆسنیا نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زار کوڕ و پیاوی موسڵمانیان کوشت.
ئه‌م هێرشه‌ش به به‌دترین کۆمه‌ڵکوژی داده‌نرێت له ئه‌وروپادا له‌وه‌تای دووه‌م شه‌ڕی جیهانیه‌وه.
به‌شێکی که‌می ئه‌و گوناهبارکردنانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو تاونباره بوون له دادگاییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا له‌سه‌ریان لابراوه، به‌ڵامدادوه‌ر پاتریک ڕۆبینسن سزای زیندانی کردنی هه‌تا هه‌تایی بۆ هه‌ردوو تاوانبار پشتڕاست کرده‌وه.
ئه‌م سزایه‌ش قورسترین سزایه تا ئێستا له‌م دادگایه‌وه سه‌پێندرابێته سه‌ر تاوانبارانی شه‌ڕ.