Accessibility links

دکتۆر موعته‌سه‌م ئه‌کره‌م: به‌غدا داوای زیادکردنی هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی له‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌کردووه‌

  • Balen Salih

دکتۆر موعته‌سه‌م ئه‌کره‌م

دکتۆر موعته‌سه‌م ئه‌کره‌م

جێگری وه‌زیری نه‌وتی عیراق نکوڵی له‌و ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیانه‌ ده‌کات که‌ ده‌ڵێن جارێکی تریش دۆسێی نه‌وت بۆته‌وه‌ مایه‌ی کێشه‌ی نوێ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌که‌ به‌هۆی ناردنی نوسراوێکه‌وه‌ بووه‌ به‌ واژۆی جێگری وه‌زیری نه‌وت بۆ ئۆفیسی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، وه‌ک ده‌ڵێن زانیاری هه‌ڵه‌ی تیادابووه‌.

دکتۆر موعته‌سه‌م ئه‌کره‌م، جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت نوسراوه‌که‌ تایبه‌ته‌ بۆ نوسینگه‌ی وه‌زیری نه‌وت و ئه‌م ته‌نها له‌ بری دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی واژۆی کردووه‌ و ده‌شڵێت زانیاریه‌کان زانیاری ئاسایین و هیچ گرفتێکیش له‌و زانیاریانه‌دا نییه‌ و له‌و نوسراوه‌دا ته‌نها زانیاری هه‌ژده‌ ڕۆژی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی تیادایه‌، هه‌ر بۆیه‌ وه‌ک جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هیچ کێشه‌یه‌کیش نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ردوو لا به‌رده‌وامن له‌ جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌دا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر موعته‌سه‌م ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات متمانه‌یه‌کی ته‌واو دروست بووه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت و ده‌شڵێت ئه‌م متمانه‌یه‌ش له‌ دۆستایه‌تیه‌ زۆره‌که‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه‌ دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی هاتۆته‌ ئاراوه‌، ئه‌مانه‌ بێ له‌وه‌ی خواستی خۆیی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هاوشێوه‌ی ئه‌و خواسته‌ ڕوونه‌ی هه‌رێمیش هه‌یه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ئاڵۆزیانه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG