Accessibility links

ره‌زا مه‌نوچه‌هری: تورکیا پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی جیهانی هه‌نگاو هه‌ڵ ئه‌نێ

  • Jani Diylan

Reza Manochahry ره‌زا مه‌نوچه‌هری

Reza Manochahry ره‌زا مه‌نوچه‌هری

ره‌زا مه‌نوچه‌هری: تورکیا پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی جیهانی هه‌نگاو هه‌ڵ ئه‌نێ

هه‌ر پاش راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ کۆبانی و وه‌ ده‌رنانی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، کاربه‌ده‌ستانی تورکی له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ بکه‌ن، ئه‌ردوگان هاته‌ ده‌نگ و ترسی به‌رامبه‌ر به‌ راگه‌یاندنی ئۆتۆنمی رۆژئاوای راگه‌یاند.

رۆژنامه‌وان ره‌زا مه‌نوچه‌هری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵویسته‌ چاوه‌روان کراوبوو، ده‌ڵێت" له‌ راستیدا کاتێک کانتۆنی کۆبانی له‌ دووای 134 رۆژ خۆراگری له‌ به‌رامبه‌ر چه‌کداره‌کانی داعش وه‌ توانی سه‌رکه‌وتن تۆمار بکات، له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کاردانه‌وه‌ی زۆر باش به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رکه‌وتنه‌که‌ هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئازادی خواز بوو، ئه‌وه‌ی له‌ دژی گروپی داعش بوو، ئه‌وه‌ی بروای به‌ مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی هه‌بوو پیرۆزبایی ئاراسته‌ سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی کرد وپشتێوانیان له‌ شه‌رڤانه‌کان کرد،

.

.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ سه‌رسورمان بوو سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌ردۆغان له‌ لێدوانێکیدا دژایه‌تی بۆ مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ رۆژئاوای کوردستان راگه‌یاند وه‌ ووتی ئێمه‌ په‌سه‌ندی ناکه‌ین ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی له‌ باکوری سوریا وه‌کو هه‌رێمی کوردستان درووست ببێت وه‌ له‌ دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه‌. کاک ره‌زا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ دڵگران بوونیکی ته‌واوه‌ بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی شه‌رڤانه‌کانی یه‌په‌گه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێزی داعش به‌ ده‌ستیان هێناوه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها ده‌رخه‌ری ئه‌و هه‌موو قسه‌ و لێدوانانه‌ی تره‌ که‌ حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په‌ پشتگیری له‌ چه‌کداره‌کانی داعش ئه‌که‌ن و به‌ شکه‌سته‌کان دڵگران ئه‌بن. کاک ره‌زا ده‌شڵێت تورکیا پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی جیهانی هه‌نگاو هه‌ڵ ئه‌نێ وه‌ ئه‌م خۆراگه‌ریه‌ی تورکیا تا سه‌ر ناتوانی به‌م شێوه‌یه‌ بێت".

XS
SM
MD
LG