Accessibility links

ئوردن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ئاماده‌یی خۆی بۆ ئازادکردنی ژنێـکی تێرۆرسـتی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • VOA News

حکومه‌تی ئوردن ئاماده‌یی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ ئازادکردنی ژنێـکی تێرۆرسـتی عێراقی له‌ به‌رامبه‌ر ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌ ئوردنیـیه‌که‌ی لای داعش ده‌سـتگیرکراوه‌.

محه‌مه‌د ئه‌لمۆمه‌نی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری ڕاگه‌یاندن و گوته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی ئوردن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئاماده‌ین ساجیده‌ ڕیشاوی ئازادبکه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌ ئازادبکرێت و ژیانی نه‌خرێته‌ به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه‌.

پـێشـتر داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ئیعدامکردنی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌ و کینجی گۆتۆ ڕۆژنامه‌وانی ژاپـۆنی کرد، ئه‌گه‌ر بێت و له‌ ماوه‌ی 24 کاژمێردا سـاجیده‌ ڕیشاوی ئازاد نه‌کرێت.

له‌ تۆمارکراوه‌یه‌کی ده‌نگیدا که‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به‌ داعش ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بڵاوکرابوونه‌وه‌ ڕۆژنامه‌وانه‌ ژاپـۆنیـیه‌که‌ گوتی" هه‌ر دواکه‌وتنێـک له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئوردنه‌وه‌ بۆ ئازادکردنی ساجیده‌ ئه‌وا به‌رپرسیار ده‌بێت‌ له‌ کوشتنی فڕۆکه‌وانه‌ ئوردنیـیه‌که‌ و ئینجا منیش."

جێی ئاماژه‌یه‌ ساجیده‌ ڕیشاوی ته‌مه‌ن 44 سـاڵ، ژنێـکی عێراقیـیه‌ و به‌شـداری له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌کانی 9 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 2005 ی سه‌ر ئوتێله‌کانی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن کرد، به‌ڵام ڕزگاری بوو به‌هۆی نه‌ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی له‌خۆی به‌سـتبوو، پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌ ڕووداوه‌که‌ له‌ ماڵی ناسیاوێـکی له‌ شاری ئه‌لسه‌ڵتی‌ ڕۆژئاوای عه‌ممان ده‌سـتگیرکرا. دادگایه‌کی ئوردن حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌رکرد، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کراوه‌. هاوسه‌ری ساجیده‌ (عه‌لی ئه‌لشمه‌ری) که‌ ئه‌ویش یه‌کێـک بوو له‌ خۆکوژه‌کانی به‌شـداریـیان له‌ ته‌قینه‌وه‌کاندا کردبوو، خۆی له‌ ئوتێل ڕادیسۆن ساس ته‌قاندبۆوه‌ که‌ له‌و ده‌مه‌دا ئاهه‌نگی شایـیه‌ک سـازده‌کرا و له‌ ئاکامدا 38 که‌س کوژران.

XS
SM
MD
LG