Accessibility links

فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیکا له‌ هه‌ڵمه‌تێـکی هاوبه‌شیاندا 8 که‌س له‌سه‌ر تێرۆر ده‌سـتگیرده‌که‌ن

  • VOA News

پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیکا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکیاندا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌ک که‌ خه‌ڵـکی بۆ گروپه‌ تێرۆرسـتیـیه‌کانی سوریا په‌یدا ده‌کات، 8 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد.

بێرنارد کازنێڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا گوتی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ که‌ به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌ ده‌سـتیپێـکرد شانه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدار و ڕێـکخراو هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێزی تایبه‌تی پـۆلیسی وڵاته‌که‌یان له‌ شارۆچکه‌ی لونێل له‌ باشوری فه‌ڕه‌نسا 5 که‌سی له‌ ئه‌ندامانی شانه‌که‌ ده‌سـتگیرکردووه‌ که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 26 و 44 سـاڵه‌ و دووانیان له‌ سوریاوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

پـێشـتر ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ناو فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردبوو له‌و شارۆچکه‌ بچوکه‌ که‌ ژماره‌ی دانیشـتوانی له‌ 26 هه‌زار که‌س زیاتر نیـیه‌، 20 که‌س چوون بۆ سوریا و هه‌تا مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوو 6 که‌سیان کوژراون‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 10 که‌سی دیکه‌ش هه‌وڵیان دابوو به‌ره‌و سوریا بڕۆن تاوه‌کو له‌ پاڵ چه‌کدارانی گروپه‌ ئیسلامیـیه‌کان شه‌ڕ بکه‌ن. وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشـتڕاستکرده‌وه‌.

له‌ به‌لجیکاش، پـۆلیس له‌ چوارچێوه‌ی هه‌مان هه‌ڵمه‌ت له‌ شـاری کۆرتریک که‌ ته‌نها 10 کیلۆمه‌تر له‌ سنووری فه‌ڕه‌نساوه‌ دوره‌، 3 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه‌.

ده‌شڵێن پـۆلیس له‌ گه‌ڕان و پشـکنینی ماڵی ئه‌و که‌سانه‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG