کاربه‌ده‌سـتان له لیبیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ئوتێلی کۆرنثیا له ته‌رابلوسی پایته‌خت و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌سی بیانی و 3 پاسه‌وان کوژراون.
سه‌ره‌تا هێرشبه‌ره‌کان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراویان له نزیک ئوتێله‌که ته‌قاندبۆوه و به‌هۆیه‌وه که‌سێـک کوژراوه و چه‌ند که‌سێـکی دیکه برینداربوون له‌گه‌ڵ 5 ئۆتۆمبیلیش سووتاون. پاشان چه‌کداره‌کان خۆیان به نێو ئوتێله‌که‌دا کردووه.
کارمه‌ندێـکی ئوتێله‌که بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند قسه‌ی کرد و گوتی 5 چه‌کدار که ده‌مامکیان به‌ستبوو و هێله‌کی گولـله‌به‌نیان له به‌ردابوو خۆیان به هۆڵی ئوتێله‌که کرد و که‌وتنه ته‌قه‌کردن به ئاسـماندا و ده‌سـتبه‌جی 2 پاسه‌وانیان کوشت.
ئوتێلی کۆرنثیا یه‌کێـکه له‌و ئوتێله گه‌ورانه‌ی ته‌رابلوس که تیایدا که‌سانی بیانی و به تایبه‌تی دیپـلۆماته‌کان لێی داده‌به‌زن.
کارمه‌ندی ئوتێله‌که هه‌روه‌ها گوتویه‌تی که‌سانی تورک و به‌ریتانی و ئیتالی له ئوتێله‌که‌دا هه‌ن.
گرووپێـکی سه‌ر به داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه.
به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ 4 له چه‌کداره‌کان که له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه له نهۆمی 21 ی ئوتێله‌که گه‌مارۆ درابوون خۆیان ته‌قاندۆ‌ته‌وه.