ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر هه‌ردوو کوڕی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشـووی میسریان ئازادکرد پاش ئه‌وه‌ی دادگای تاوانه‌کانی قاهیره فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی دا که پـێشتر له دژیان ده‌رچووبوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی نێو کۆشـکه‌کانی کۆماری له سه‌رده‌می حوکمڕانی باوکیاندا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند عه‌لا و جه‌مال هه‌ردوو کوڕی موباره‌ک ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌ندیخانه‌ی توڕه‌ی باشوری قاهیره‌ی پایته‌خت ئازادکران، که له‌وێ زیندانی کرابوون.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه دادگای تاوانه‌کانی قاهیره بڕیاری ئازادکردنیانی دا به‌و مه‌رجه‌ی شوێنیان زانراوبێت بۆ سه‌رله‌نوێ دادگایی‌کردنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی که‌یسی گه‌نده‌ڵی نێو کۆشکه‌کاندا.
دادگاکه گوتی عه‌لا و جه‌مال هه‌ریه‌که‌یان 4 سـاڵی له زیندان بردووه‌ته سه‌ر، بۆیه چیدی نابێت له زینداندا بمێنـنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئازادکردنی عه‌لا و جه‌مال هاوکاته له‌گه‌ڵ سـاڵیادی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گه‌لی میسر له دژی حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک له 25 ی مانگی یه‌کی سـاڵی 2011 .