په‌ولینا ڤه‌ێگا شاجوانی گه‌ردوون
په‌ولینا ڤه‌ێگا Paulina Vega شاجوانی کۆڵۆمبیا به شاجوانی گه‌ردوون هه‌ڵبژێدرا پاش بدرنه‌وه‌ی له ئاهه‌نگێکی جوان و سه‌رنج راکێشدا له شه‌وی یه‌کشه‌ممه له ده‌روه‌ی شاری مه‌یامی له ئیاله‌تی فلۆریدا له باشوری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
ڤه‌ێگا که ته‌مه‌نی 22 ساڵه به‌سه‌ر نیا سانچیز Nia Sanchez له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و دیانا هارکۆشا Diana Harkusha له ئۆکرانیاوه سه‌رکه‌وت.
88 کچ له‌و کێبرکیه‌دا به‌شداریان کرد که ته‌نها بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 18 – 27 ساڵه کراوه‌یه و ده‌بێت نه مێردیان کردبیت و نه مناڵیان هه‌بێت.
ڤه‌ێگا که له زانکۆێ بوگوتا به‌رێوه‌به‌راتی کاروباری خوێندووه و هه‌ر له ساڵی 1958 یه‌کمین براوه‌یه له کۆڵۆمبیاوه.