دادگای تورکیا فه‌رمانی داخستنی فه‌ێس بوک ده‌دات
ئاژانسی په‌یام نووچه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکی ده‌ڵێت تورکیا له دوواترین هه‌وڵدانێدا بۆ سانسۆرکردنی ئینترنێت دادگایه‌ک به کاربه‌ده‌ستان فه‌رمانی داوه له بلۆکردنی ده‌ست ره‌سی به لاپه‌ره‌کانی ئه‌و فه‌ێس بوکانه‌ی سۆکایه‌تی به مه‌حه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر ده‌که‌ن.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت دادگایه‌ک له دره‌نگانێکی رۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌و فه‌رمانه‌ی راگه‌یاندووه، دادگاکه هه‌ر وا هه‌ره‌شه‌ی داوه له داخستنی سه‌راپای فه‌ێس بوک ئه‌گه‌ر بێت و فه‌رمانه‌که پیاده نه‌کرێت.
بریاره‌که چه‌ند رۆژێک پاش فه‌رمانێ دادگایه‌کی تر هاتووه له قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌ست ره‌سی به‌و لاپه‌رانه‌ی وێنه‌ی لاپه‌ره‌ی یه‌کمی رۆژنامه‌ی فه‌ره‌نساوی فه‌ره‌نساوی شارلی هه‌بدۆ پێشان ده‌دات که وێنه‌ی مه‌حه‌مدی له‌سه‌ردایه.
شایانی ئاماژه پێکردنه تورکیا له ساڵی رابوردوو یوتوپ و توێته‌ری داخست پاش چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندی زانیاری که ئاماژه به گه‌نده‌ڵی هه‌ندی که‌سانی نزدیک به ئه‌ردۆگانی کرد، پاشان دادگای باڵا بریاره‌که‌ی هه‌ڵگه‌رانه‌وه.