Accessibility links

چه‌په‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی یۆنان سه‌رده‌که‌ون


 Alexis Tsipras

Alexis Tsipras

چه‌په‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی یۆنان سه‌رده‌که‌ون

پارتێکی چه‌پی رادیکاڵ و رێبه‌ره‌ 40 ساڵه‌که‌ی که‌ دژ به‌ ده‌ست به‌ خۆوه‌گرتنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارتی پارێزکاری نیو دیمۆکراسی به‌ رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری له‌سه‌ر کار لاچوو ئه‌تونیس سه‌ماراس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی یۆنان دا سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ست هێنا.

سه‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ وا ده‌کات ئه‌لیکسی تسیپراس Alexis Tsipras سه‌رۆکی پارتی Syriza هه‌ره‌ گه‌نجترین سه‌رۆک وه‌زیر بێت له‌ ماوه‌ی 150 ساڵدا.

ئه‌و به‌ڵینی دا له‌ کۆتایی هێنان به‌ رێبازی ده‌ست به‌ خۆوه‌گرتنی چه‌ندین ساڵ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌وانه‌یه‌ یۆنان بخاته‌ ناکۆکیه‌وه‌ ه‌گه‌ڵ یه‌کێیتی ئه‌وروپا و قه‌رزده‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی.

XS
SM
MD
LG