هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی چه‌کی قورسی پـێشـمه‌رگه و هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا توانیان شاری کۆبانی به ته‌واوی له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ڕزگاربکه‌ن.
هێزه کوردیـیه‌کان شه‌وی یه‌کشه‌ممه ده‌سـتیان هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره کرد بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی که تیایاندا چه‌کدارانی داعش له شاره‌که مابوونه‌وه له هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی کانیا عه‌ره‌بان و مه‌گته‌له له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که. ڕۆژی دووشه‌ممه توانرا به ته‌واوی داعش له‌و شوێنانه‌ش وه‌ده‌رنێن.
هێزه‌کانی یه‌په‌گه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕانه به لایه‌نی که‌م 41 چه‌کداری داعش کوژراون و ته‌رمی 14 له‌و کوژراوانه‌ش که‌وتوونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانانه‌وه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێـک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌سـتکه‌وتی هێزه کوردیـیه‌کان بوون.
زارا مستۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی هه‌واڵی ئازادکردنی شاره‌که‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـشتڕاستکرده‌وه و گوتی ئه‌و شوێنانه‌ی له کانیا عه‌ره‌بان و مه‌گته‌له تیایاندا چه‌کدارانی داعشی مابوونه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ته‌واوی لێـیان پاککرانه‌وه.
هه‌روه‌ها دکتۆر به‌ختیار حسێن، پـزیشک له شاری کۆبانی له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ سـاڵح ده‌میجه‌ر له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، هه‌واڵی ئازادکردنی ته‌واوی شاره‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
ڕه‌نگه سبه‌نێ سێشه‌ممه له سـاڵڕۆژی دامه‌زراندنی کانتۆنی کۆبانی به فه‌رمی هه‌واڵی ئازادکردنی شاره‌که ڕابگه‌یه‌نرێت.