Accessibility links

مێزگرد: پێگه‌ی کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا

  • Balen Salih

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ له‌ زۆر بۆنه‌دا باس له‌ ڕۆڵ و له‌ گرنگی کورد ده‌کرێت له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌دا و به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا به‌ڵام کورد بانگهێشت ناکرێت بۆ یه‌کێک له‌ گرنگترین کۆنفرانسه‌کانی له‌سه‌ر دانان و پێداچوونه‌وه‌ به‌ ستراتیژیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێت له‌ له‌نده‌ن.

سۆران پاڵانی

سۆران پاڵانی

کورد ناڕه‌زایی خۆیی ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ده‌رفه‌تی نه‌دراوه‌تێ به‌شداربێت له‌و کۆنفرانسه‌دا له‌ ده‌مێکدا کورد له‌ کۆبانیه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ خانه‌قین به‌ره‌یه‌کی دوور و درێژی شه‌ڕی هه‌یه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ به‌ره‌وپێشچونه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌هاش شکست پێهێنانی پیلانه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ سوننه‌یه‌.

میوانه‌کانی مێزگرد:

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.

سۆران پاڵانی، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانکۆی کۆیه‌.

له‌ مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورددا زۆر جار ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی ئه‌زموونی تاڵ بۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌ک ده‌گوترێت دۆسته‌کانیدا، هه‌ر بۆیه‌ ئێستا زۆر که‌س وه‌ها ده‌ڕوانن ئه‌و به‌شداری پێنه‌کردنه‌ی کورد له‌ کۆنفرانسه‌که‌ی له‌نده‌ندا، جارێکی تریش دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ تاڵانه‌ن.

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و ناڕه‌زایی و نیگه‌رانیانه‌ی هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌ وه‌ک ده‌گوترێت نابنه‌ جۆرێک له‌ متمانه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵوێستێکی جیاوازتر بنوێنێت له‌ ئاینده‌دا به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ بۆچی چاوه‌ڕوانی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ نه‌کرێت و ئه‌گه‌ریش ده‌کرێت ئه‌وا چۆن؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG