Accessibility links

شاهۆ کرماشانی: هیواداریم حکومه‌ت، په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ زووترین کات کاک به‌هزاد ئازاد بکه‌ن

  • Jani Diylan

shaho kermashani

shaho kermashani

شاهۆ کرماشانی: هیواداریم حکومه‌ت، په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ زووترین کات کاک به‌هزاد ئازاد بکه‌ن

ئه‌وه‌ ساڵێک تێپه‌ری و هێشتا نووسه‌ر و رۆناکبیری کورد دکتۆر به‌هزاد خۆشحاڵی له‌ پشتی لوله‌کانی زیندانه‌وه‌ ژیانی به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌وه‌ش نه‌ک له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا به‌لکو له‌ زیندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.

رۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" وه‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ نزیکه‌ی ساڵێک و چوار مانگه‌ کاک به‌هزاد خۆشحاڵی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری کورد له‌ باشور کوردستان وه‌ تاوانی به‌ کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی به‌نگ و سرکردنه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ و هێشتا به‌ داخه‌وه‌ به‌ری لێبۆردن و ئه‌و به‌خشینه‌ی خودی یاسای باشوری کوردستان نه‌که‌وتوه‌ وه‌ ئێمه‌ش وه‌کو چالاکانی سڤیل له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوامان کردووه‌، یه‌کم له‌ دیدێکی مرۆڤایانه‌وه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها به‌ هۆێ پێشینه‌ی کاک به‌هزاد که‌ خاوه‌نی ده‌یان په‌رتوک و نووسین و ووتار و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌م که‌ێسه‌ به‌ که‌ێسێکی تاێبه‌ت بژماردرێت و ئه‌و مافانه‌ی ده‌ێگرێته‌وه‌ ‌لێ بکۆڵنه‌وه‌ و که‌ێسه‌که‌ نه‌کریته‌ که‌سێکی سیاسی و هه‌موو مافه‌کانی له‌به‌ر چاو بگێردرێت".

XS
SM
MD
LG