Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: ئاکۆ که‌ریم مه‌عروف

  • Balen Salih

ئاکۆ که‌ریم مه‌عروف

ئاکۆ که‌ریم مه‌عروف

چیرۆک وه‌ک یه‌کێک له‌ ژانره‌کانی فه‌رهه‌نگی کوردی توانیویه‌تی جێیه‌کی سه‌قامگیر بۆخۆی بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ته‌مه‌نی چیرۆک به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شیعردا زۆر که‌متره.

ده‌قی چیرۆکێک داهێنه‌رانه‌یه‌ که‌ بتوانێت به‌ فه‌نتازیاوه‌ باس له‌و ڕووداوانه‌ی ژیان بکات که‌ سنوره‌کان ده‌به‌زێنن و وێنایه‌کی ڕاستگۆیانه‌ی ئه‌و واقیعه‌ ده‌کات که‌ پێویستی به‌ نومایشت کردنێکی ئیستاتیکایانه‌ هه‌یه‌.‌
ئایا چیرۆک له‌ناو کوردا توانیویه‌تی قۆناغه‌کانی خۆی ببڕێت و هه‌نگاوی به‌ره‌وپێش بنێت؟
ئایا چیرۆک له‌ گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان ده‌رباز بووه‌ ؟

ئاکۆ که‌ریم مه‌عروف

ئاکۆ که‌ریم مه‌عروف

ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و پرسیارانه‌ی هه‌میشه‌ له‌ چیرۆکنوسه‌کانمان ده‌کرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ پرسیارێکی دووباره‌یه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ جێی سه‌رنجه‌ و هێشتاش وه‌ڵامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ نییه‌ بۆی ته‌نانه‌ت له‌ ناو چیرۆکنوسه‌کانیشدا.

چیرۆکنوس دیمه‌نه‌کان ده‌بینێت له‌ سوچێکی ژورێکه‌وه‌ تا پانتایی وڵاتێک و جیهانیش ده‌یانکاته‌ بابه‌تگه‌لی هونه‌ری نوسینی خۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی برای چیرۆکنوس (ئاکۆ که‌ریم مه‌عروف) ده‌یکات.

ئاکۆ، یه‌کێکه‌ له‌و چیرۆکنوسانه‌ی ئاره‌زووی به‌ خۆ دووباره‌ کردنه‌وه‌ نییه‌، له‌ چیرۆکه‌کانیدا په‌یوه‌ندیه‌کی بابه‌تیانه‌ی له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی خۆیدا دروست کردووه‌، خوێنه‌ری خۆی له‌مسه‌ری بابه‌تێکه‌وه‌ ده‌بات بۆ بابه‌تێکی ته‌واو جودا له‌ هه‌مان چیرۆکدا و به‌ چنینه‌ دراماییه‌که‌یدا ده‌یگه‌ڕێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێنه‌ره‌ی هه‌ست به‌ ماندوێتی بکات ده‌بێته‌ به‌شێک له‌و کاراکته‌رانه‌ی (ئاکۆ که‌ریم مه‌عروف) پێمانی ئاشنا ده‌کات.

هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی چیرۆک کورته‌ به‌ڵام ناتوانرێت نکوڵی له‌و ڕاستیه‌ بکرێت که‌ چیرۆکنوسه‌کانی کورد توانیویانه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ بنێن له‌و بواره‌دا به‌ شێوه‌یه‌ک سه‌رسامی لای خوێنه‌رانیان جێبهێڵن.

ئایا چیرۆکی کوردی توانیویه‌تی خوێنه‌ری ڕژد بۆخۆی دروست بکات؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) یه‌:

XS
SM
MD
LG