Accessibility links

هه‌وڵه‌کان بۆ ئازاد کردنی پێشمه‌گه‌ر دیله‌کان لای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی


حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى ژمارەیەک کەسایەتى عەرەبى سوننەوە هەوڵى ئازادکردنى ئەو پێشمەرگانە دەدات کە لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون، بەڵام داعش هەر جۆرە دانوستانێکى بۆ ئازادکردنى پێشمەرگەکان بەتوندى ڕەتکردووەتەوە.

مەحمود عومەر ئەندامى لیژنەى کاروباروبارى پێشمەرگە لەپەرلەمانى کوردستان، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند "چەند جارێک هەوڵدراوە دانوستان لەگەڵ داعش بکرێت بۆ ئازادکردنى پێشمەرگەکان، بەڵام داعش دانوستاندنی ڕەتکردووەتەوە."

ناوبراو دەڵێت"وەڵامى داعش ئەوەبووە ئەوان ئەو چەکدارانەى خۆیان ناوێت کە پێشمەرگە دەستگیرى کردوون ، پێشمەرگە دەستگیرکراوەکانیش ئازاد ناکەن."

ژمارەى ئەو پێشمەرگانەى لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون نزیکەى چل پێشمەرگە دەبێت، کە سەرجەمیان لەشارى موسڵ زیندانى کراون.

وەستا ڕەسوڵ فەرماندەى میحوەرى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"داعش وەڵامى هیچ پێشنیارێک ناداتەوە بۆ گۆرینەوەى دیلەکان لەگەڵ یەکترى ، چونکە ئەوان چەکدارى خۆیان بەلاوە گرنگ نیە".

زانیاری زیاتر له‌م ڕپۆرته‌ی په‌یامنێرمان دڵشاد ئه‌نوه‌ر ببیسته‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:10 0:00

XS
SM
MD
LG