ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی یه‌مه‌نی ڕێپێوانی ناڕه‌زاییان له سه‌نعای پایته‌خت ئه‌نجامدا، به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناره‌زایی له دژی حوثیه شیعه ئاینزاکانی وڵاته‌که. ئه‌مه‌ش دوو ڕۆژ پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک و حکومه‌ت بوو.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن خۆپیشانده‌ران له‌مه‌یدانێکی نزیک زانکۆی سه‌نعاوه به‌ره‌و نیشتنگه‌ی ڕێبه‌رانی یه‌مه‌نی له پایته‌خت رۆیشتن.
دوێنێ به‌رپرسانی باڵای ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژه‌تیرۆری که وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له یه‌مه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات ڕاگرتووه، ئه‌مه‌ش له ئاکامی هه‌ره‌س هێنانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی ده‌کرد.
سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار له ڕه‌وشی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور هادی وحکومه‌ته‌که‌ی خالید به‌حاحی سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵات ، هه‌ڵمه‌تی دژه تیرۆریزمی ئه‌مه‌ریکای له یه‌مه‌ن په‌کخستوه.