دادگای باڵای ده‌سـتوری فه‌ڕه‌نسا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه له که‌سێـکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک مه‌غریبی له پاش زیندانیکردنی به تاوانی تێرۆرسـتی.
دادگاکه ڕۆژی هه‌ینی گوتی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌توانێت ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی له ئه‌حمه‌د سه‌حنونی بسێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2003 وه وه‌ریگرتووه.
مانوێل ڤاڵس سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ڕه‌نسا و بێرنارد کازێنێڤ وه‌زیری ناوخۆ هه‌ردووکیان بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌که‌یان مۆرکردووه.
سه‌حنونی له‌سه‌ر تاوانی چالاکی له ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستیدا له مانگی سێی سـاڵی 2013 حوکمی 7 سـاڵ زیندانی درا و له مانگی پـێـنجی 2014 بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه فه‌ڕه‌نسیـیه‌که‌ی بۆ ده‌رچوو.
هه‌رچه‌نده نوره‌دین مه‌شه‌جی پارێزه‌ری سه‌حنونی هه‌وڵی دا به بیانوی مافه‌کانی مرۆڤ دادگاکه قایل بکات بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌که پـوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام شکستی هێنا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی دادگا بۆ حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا زۆر گرنگه، چونکه ده‌یکاته یه‌کێـک له‌و ڕێوشوێنانه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر له وڵاته‌که‌یدا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له زنجیره‌یه‌ک هێرشی تێرۆرسـتی له پاریس 17 که‌س کوژران.
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن نزیکه‌ی 1400 که‌سی فه‌ڕه‌نسی په‌یوه‌ندیـیان به گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانی ناو سوریا کردووه. وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی هه‌ینی گوتی هه‌تا ئێسـتا 73 که‌سی فه‌ڕه‌نسی له پاڵ ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانی سوریا کوژراون.