جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت عێراق و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانمان ده‌ستکه‌وتی گرنگیان به‌ده‌سـتهێناوه له شه‌ڕی دژی داعش و توانراوه به هه‌زاران چه‌کداری داعش بکوژرێن و نیوه‌ی ڕێبه‌رانیشی له‌ناوببرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا گوتی هێزه‌کانی عێراق توانیویانه به پاڵپشـتی نزیکه‌ی 2 هه‌زار هێرشی ئاسـمانی 700 کیلۆمه‌تر دووجا له‌و ناوچانه بگه‌ڕێنـنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان که له لایه‌ن داعشه‌وه داگیرکرابوون.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که وڵاتانی هاوپه‌یمان ده‌توانن کاری زیاتر بکه‌ن بۆ ڕاگرتنی گه‌یشتنی پاره و چه‌کداری بیانی بۆ داعش.
جێی ئاماژه‌یه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 21 وڵاتی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها تورکیا به‌شـداریـیان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سه‌رۆکایه‌تی شاندی عێراقی کرد.
له کۆبوونه‌که‌دا تاووتوێی هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌که‌ی دژی داعش کرا و چۆنێتی کارکردن بۆ ڕاگرتنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی بۆ داعش و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا باسی یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کانیش کرا بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه زیانیان به‌رکه‌وتووه.