ههتا دێت لە ڕووی ڕوبەرى زەوییەوە داعش پاشەکشه دەکات و لە ناوخۆى ئەو رێکخراوە تێرۆرستیـیەشدا دەیان کێشەى دارایى لەسەر دەستکەوتەکانى شەڕ دروستبووە.
سەرچاوە ئەمنیـیەکان باس لەوە دەکەن داعشەکانى عێراق و وڵاتانى عەرەبى و بیانییەکان هەر بەشێک لەمانە ئەمیرێکى تایبەتى خۆیان هەیە و زۆر جار بەهۆى دەستکەوتەکانیان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەبێتە ناکۆکى و ئاڵۆزى نێوان چەکدار و ئەمیرەکان بە جۆرێک کە داعشە عێراقییەکان کەمتر سوودمەندبن و زۆرترین قوربانى جەنگیش بن ، هاوکات دواى شکستى چەکدارانى داعش لە ناوچەکانى شەنگال و گوێر و مەخمور و جەلەولا و سەعدییە دهیان چەکدارى داعشى عێراقى لە مەیدانى موسڵ گولـلەباران کراون، ئەم حاڵەتانە و دەیان ڕووداوى تر کە دانیشتوانى موسڵ وەک زانیارى دەیدەنە هێزە هەواڵگریـیەکانى عێراق، هێماى ئەو شڵەژان و ئاڵۆزییەن کە چەکدارانى داعش له شاری موسڵ دووچاری بوون.