بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌کات شه‌ڕ له وڵاته‌که‌یان ڕابگرن پاش ئه‌وه‌ی حوسیـیه‌کان ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌ختدا.
هاوکات به‌ریتانیا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراو سـازبکات بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر پـێشـهاته‌کانی نێو یه‌مه‌ن.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه جه‌مال بن عومه‌ر نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی یه‌مه‌ن دوا پـێشـهاته‌کانی نێو ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌نجومه‌نه‌که باس بکات.
چه‌کدارانی حوسی ڕۆژی سێشه‌ممه له پاش شه‌ڕوپـێـکدادانێـکی کورت خایه‌ن له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی سه‌رۆکایه‌تی توانیان ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کی زۆردا.
له لایه‌کی دیکه عه‌بدولمه‌لیک ئه‌لحوسی ڕێبه‌ری حوسیـیه‌کان پاش چه‌ند کاژمێرێـک له شه‌ڕه‌که سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌ببه مه‌نسور هادی به چاوپـۆشیکردن له گه‌نده‌ڵی تاوانبارکرد و گوتیشی له‌شکری بۆ شه‌ڕی ئه‌لقاعیده ڕه‌وانه نه‌کردووه.