کاربه‌ده‌ستێـکی یه‌مه‌نی ڕایگه‌یاند ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی حوسیـیه‌کان و پاسه‌وانانی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌خت له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش شه‌ڕێـکی خوێناوی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که تیایدا ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار له هه‌ردوولادا که‌وتنه‌وه.
ئاگربه‌سته‌که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان عه‌بد ڕه‌بـبه مه‌نسور ئه‌لهادی و هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حوسیـیه‌کان پـێی گه‌یشتوون.
گه‌واهیده‌ران له ناوچه‌ی باشوری پایته‌خت که کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی لێـیه، ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که وه‌سـتاوه پاش ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قه له که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی خالد به‌حاح سه‌رۆک وه‌زیری یه‌مه‌ن کرا و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی پـێکدادانی توند له نێوان له‌شکر و حوسیـیه‌کاندا. سه‌رۆک وه‌زیر هیچ زیانێـکی پـێ نه‌گه‌یشتووه.
ناسر باعوم جێگری وه‌زیری ته‌ندروسـتی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند له‌و شه‌ڕانه‌دا 9 که‌س کوژراون و 67 که‌سی دیکه برینداربوون که ژماره‌یه‌کیان که‌سی سیڤیلن.