Accessibility links

هێمن سه‌یدی: لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دڵنیان له‌وه‌ی به‌ درێژه‌پێدانی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستایان به‌ هیچ کوێ ناگه‌ن

  • Balen Salih

هێمن سه‌یدی

هێمن سه‌یدی

کۆنفرانسی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌ چوو وه‌ک هه‌وڵێکی تر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتر بۆ هێنانه‌ ئارای هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتووانه‌ له‌م ڕه‌وشه‌دا که‌ له‌ناو ئێراندا هه‌یه‌ و هه‌روه‌هاش له‌ ناوچه‌که‌دا.

هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شدارییان له‌م کۆنفرانسه‌ دوو ڕۆژییه‌دا کردووه‌، ئه‌مه‌ بێ له‌ به‌شداری که‌سایه‌تیه‌ سه‌ربه‌خۆکان و ده‌شڵێت به‌ره‌نجامه‌کانی کۆنفرانس هیوایه‌کی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌ تا ئه‌م کۆنفرانسه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌کی باش و گونجاو بۆ دیالۆگێکی به‌رفراوان بۆ ئاینده‌.

به‌ڕیز سه‌یدی ده‌شڵێت له‌م کۆنفرانسه‌دا بینیمان پاش 35 ساڵ له‌ ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی لایه‌نه‌کان پێکه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی زۆر جه‌ختی لێده‌کرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ناکۆکیه‌کان و ناته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناکۆکیه‌کی ئایدیۆلۆژی قوڵ نین به‌ڵکو زیاتر ده‌برێنه‌وه‌ بۆ کێشه‌ی که‌سێتی.

هێمن سه‌یدی، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ڕێکخه‌رانی کۆنفرانسی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی باس له‌وه‌ش ده‌کات لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا له‌ په‌یامه‌کانیاندا ئه‌و ئاماژه‌یه‌یان نیشاندا که‌ ئاماده‌ییان هه‌یه‌ بۆ وه‌لاوه‌ نانی جیاوازیه‌کانیان و وتووێژه‌کان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی کۆنفرانسه‌که‌ش گۆڕانکاریه‌ک له‌ دید و بۆچوونی لایه‌نه‌کانی تریشدا دێنێته‌ ئاراوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوودا.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG