Accessibility links

کۆماس شاهبازی: هێزه‌کانی ئه‌سه‌د روبه‌رووی توندی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل بوون له‌ حه‌سه‌که‌

  • Jani Diylan

Komas Shahbazi

Komas Shahbazi

کۆماس شاهبازی: هێزه‌کانی ئه‌سه‌د روبه‌رووی توندی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل بوون له‌ حه‌سه‌که‌

ماوه‌یه‌که‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌شکه‌ره‌که‌ له‌ ده‌مێکدا کورد و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن شه‌ری داعشیان ده‌کرد، که‌م و زۆر خۆێ دووره‌ په‌رێز راگرتبوو، به‌ڵام ئێستاکه‌ له‌ جیاتی هێڕش بردنه‌ سه‌ر داعش په‌لاماری هێزه‌کانی YPG وYPJ ده‌دات.

Hasaka, Syria

Hasaka, Syria

کۆماس شاهبازی رۆژنامه‌وانی بنکه‌ قامیشلو له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌م هیرشانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د یه‌کمین هێرش نییه‌‌ له‌ شاری حه‌سه‌که‌ له‌ دژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ ئه‌نجامی دا. کاک کۆماس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی دیاره‌ له‌ دوێنی شه‌و له‌ کاتژمێری 12 وه‌ شه‌ر و پێکدادان له‌ نێوان هێزه‌کانی رژێم و هه‌ر وه‌ها یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌ حه‌سه‌که‌ و به‌ تاێبه‌ت له‌ ناوچه‌ کورد نشینه‌کان ده‌ستیپێکردووه و هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ ویستویانه‌ چه‌ند خاڵێکی پشکنینی خۆیان له‌ ناوچه‌ کوردیه‌کاندا بگرن به‌ڵام رو‌به‌رووی توندی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل بوون و دووای شه‌ر و ئاڵۆزیه‌کی زۆر چه‌ند خاڵێکی پشکنینی هێزه‌کانی رژیمی ئه‌سه‌د و هه‌ر وه‌ها ناوه‌ندێکی باره‌گای رژیمی به‌عس که‌وته‌ ژێر کۆنترۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل وه‌ ئێستاکه‌ هێزه‌ کوردیه‌کان له‌و شوێنانه‌دا خویان جێگیر کردووه". ‌

XS
SM
MD
LG