Accessibility links

مێزگرد: شه‌نگاڵ له‌ نێوان رزگار ‌کردندن و پرۆسه‌ی به‌ کانتۆن کردنیدا

  • Jani Diylan

Amir Goran & Khalid Mohammadzadeh

Amir Goran & Khalid Mohammadzadeh

مێزگرد: شه‌نگاڵ له‌ نێوان رزگار ‌کردندن و پرۆسه‌ی به‌ کانتۆن کردنیدا

هێشتا نه‌ شه‌نگاڵ رزگار کراوه‌، نه‌ ئه‌وانه‌ی رفێندراوون ئازاد کراوون وه‌ نه‌ هاوڵاتیانی به‌ ئاسوده‌یی ده‌ژێن، مشت و مرێکی لێ که‌وتوه‌ته‌وه‌ چی لێ بکرێت و چۆن به‌رێوه‌ ببرێت و هه‌ندێ لایه‌ن شه‌ن و که‌وی پێیوه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام باسه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ شه‌نگاڵ هێشتا رزگار نه‌کراوه‌؟

ئێزیدیه‌کان له‌ چیای شه‌نگال

ئێزیدیه‌کان له‌ چیای شه‌نگال

خالید مه‌حه‌مدزاده‌: هه‌رچه‌ند هێزێکی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ هانای کورده‌وه‌ هاتوون، به‌ هانای پێشمه‌رگه‌ و شه‌رڤانانه‌وه‌ به‌ڵام هه‌تاکۆ ئێستا و له‌م چاوه‌روانیه‌ نه‌توانراوه‌ ئه‌م ناوچانه‌ ئازاد بکرێن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر "موزایه‌ده‌ی حیزبی" ده‌بینرێ به‌ سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌دا.

ئه‌میر گۆران: به‌ راستی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ ململانی حیزبی له‌ ناوچه‌که‌دا و به‌ تاێبه‌تی له‌ شه‌نگاڵ، پرۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی شه‌نگاڵی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم په‌ک خستووه‌ به‌ڵام پرۆسه‌ی ئازادکردنه‌که‌ی زۆر خاو کردووه‌.

XS
SM
MD
LG