ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌لانی که‌م 200 که‌سی ئێزیدی ئازادکردووه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ده‌ستگیرکرابوون له عێراق.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر هه‌موو ئه‌و ئێزیدیانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ئازادکراون خه‌ڵکی به ته‌مه‌ن و نه‌خۆش بوون و هه‌روه‌ها چه‌ند منداڵێکیشیان تیادایه.
چه‌کداره‌کانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له مانگی هه‌شتدا هێرشیان کرده سه‌ر ئێزیدیه‌کان و ئه‌م هێرشه‌ش بووه مایه‌ی ناچارکردنی هه‌زاران ئێزیدی تا ڕووبکه‌نه شاخی شنگال.
توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هاوڕا و هاوباوه‌ڕیان نه‌بن به کافریان داده‌نێن، به‌ڵام پێده‌چێت ڕق و کینه‌یه‌کی زۆریان به‌رامبه‌ر به ئێزیدیه‌کان هه‌بێت.
توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پێشڕه‌ویه‌کانیاندا له عێراقدا به کۆمه‌ڵ ته‌قه‌یان له پیاوانی ئێزیدی کردووه و ژنان و کچه‌کانی ئێزیدیان ڕفاندووه وشانازییان کردووه به‌وه‌ی وه‌ک کۆیله فرۆشتویانن.
ئه‌و ڕێنوماییانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بڵاوی کردۆته‌وه باس له شێوازی ده‌ستدرێژیه سێکسیه‌کان و شێوازی تری هێرشه‌کان ده‌کات که ڕووبه‌ڕووی کۆیله ده‌بنه‌وه.
به درێژایی سه‌ده‌کانی ڕابردوو کورده ڕه‌سه‌نه‌کانی ئێزیدی ڕووبه‌ڕووی جیاوازی کردن بوونه‌ته‌وه به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن موسڵمانه عه‌ره‌به‌کانه‌وه که تێگه‌یشتنیان نییه بۆ ئاینه‌که‌یان.